هەواڵەکانی پێشوو

١٦، نیسان
٢٠٢٥
ڕژێنی پتوتێری (غودەی نوخامی) ئەو شاڕژێنەیە کە کرداری هەموو ڕژێنەکانی لەش ڕێکدەخات, ئەم شاڕژێنە لەناو کاسەی سەردایە و دەکرێت چەندین کێشەی تەندروستی بۆ دروست ببێت، لەوانیش دروستبوونی لووە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. گۆران لطیف عمر، بە هاوکاری پزیشکی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و چەند پسپۆڕیەکی دیکە، تازەترین تەکنیک بەکاردێنن بۆ نەشتەرگەری لابردنی لووی ئەم شاڕژێنە

١٨، کانونی
دووەم ٢٠٢٥
لەکارکەوتنی دەماری بۆنکردن حاڵەتێکی باوە, پزیشکان بەردەوام لە هەوڵدان کە پشکنینێک بدۆزنەوە تا کێشەی ئەم بەشەی لووت دەستنیشان بکەن، د. گۆران و چەند پزیشکێکی ئیتاڵی لە توێژینەوەیەکی نوێدا پشکنینێکی تازە بەکاردێنن بۆ ئەم مەبەستە.

٦، کانونی
دووەم ٢٠٢٥


ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی پڕ دەستکەوت بوو بۆ تیمی توێژینەوەی د. گۆران و پرۆفیسۆری ئیتاڵی د. ستیفانۆ دی گیرۆلامۆ. لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن پوختەیەکی ساڵەکە ببینن
کوردی
English
١٩، کانونی
یەکەم ٢٠٢٤
چارەسەری بنەبڕی کونبوونی کۆڵەکەی لووت نەشتەرگەرییە، وە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە ماکەکانی حاڵەتەکەیان هەیە. ئەو تەکنیکانەی لەم نەشتەرگەریەدا بەکاردێن زۆرن، بەڵام هەر یەکەیان کێشەی خۆی هەیە، بۆ نەهێشتنی ئەم کێشانەش، د. گۆران لطیف عمر، پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و نەشتەرگەری سەر و مل, تەکنیکێکی تازەی داهێناوە و تەکنیکەکەشی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردوەتەوە.

١٦، کانونی
یەکەم ٢٠٢٤
لە ٤ بۆ ٧ی ئەم مانگە، د. گۆران بەشداری کرد لە کۆرسێکی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت لە شاری بێریگامۆی وڵاتی ئیتاڵیا. کۆرسەکە لەلایەن نەشتەرگەری بەناوبانگی ئیتاڵی د. ئێنریکۆ ڕۆبۆتی پێشکەش کرا، کە تیایدا د. ڕۆبۆتی لەسەر مۆدێرنکردنی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت دوا و باسی لە ئەزموون و شارەزایی خۆی کرد لەسەر پتەوکردنی پێکهاتەی لووت دوای ئەم نەشتەرگەریانە و دروست کردنی لووتێک کە تایبەت بێت بە شێوازی دەموچاوی چارەخواز.


٢٥، تشرینی دووەم
٢٠٢٤
لە بەرواری ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بە فەرمانی زانکۆی سلێمانی، د. گۆران نازناوی زانستی بەرزکرایەوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دوای تەواوکردنی هەموو پێداویستییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە کۆلێژی پزیشکی گشتی.

١٩، تشرینی یەکەم
٢٠٢٤
کۆبوونەوەی هەوا لە ناوی کاسەی سەر بەهۆی کوونبوونی ژێر کاسەی سەر یەکێکە لەو کێشانەی کە دوای زەبری دەرەکی بۆ کەللەی سەر یان نەشتەرگەری مێشک و و ژێر کاسەی سەردا دروست دەبێت
زۆربەی پزیشکان بۆ ئەم حاڵەتە نەشتەرگەری کراوە دەکەن بەڵام د. گۆران لطیف عمر، پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و نەشتەرگەری سەر و مل و ژێر کاسەی سەر لە نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ، تەکنیکێکی تازەی داهێناوە، کە تێیدا بە ناوبین لە لووتەوە دەچێتە ژێر کاسەی سەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە

٢٦، ئەیلول
٢٠٢٤
چەندین هۆکار هەیە بۆ کێشەی هەناسەدان لە دوای نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت، لەوانیش کێشەی تەکنیکییە، نمونەی کێشە تەکنیکییەکان بریتین لە ڕاست نەکردنەوەی کۆڵەکەی لووت و گرینگینەدان بە توێکاری وردی لووت بەتایبەتی دەمەوانەکانی لووت، گۆشەی نەرمی لووت، کونەلووتەکان و پەڕەی لووت.
د. گۆران، تەکنیکێکی تازەی داهێناوە بۆ چاکردنەوەی دەمەوانەکانی لووت و چاڵی گۆشەی نەرمی لووت لە کاتی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت، جگە لەوانە، ئەم تەکنیکە دەتوانێت شێوەی کوونەلووتەکان ڕاست بکاتەوە، وە ئەمانەش وایانکردووە کە هیچکام لە چارەخوازانی کێشەی هەناسەیان نەبێت دوای نەشتەرگەری.

١٦، ئەیلول
٢٠٢٤
هەندێک شێوەی لووت بۆ نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت کارەکەیان قورسترە لە چارەخوازی ئاسایی، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لووتیان شێواوییەکی زۆری هەیە، چونکە دەبێت کڕکڕاگەکان لەدەرەوەی لووت ڕێکبکرێنەوە و بەشێوەیەک دابنرێن کە دووبارە خوار نەبنەوە و بەپارێزراوی بمێننەوە. لێرەدا دەتوانن چەند وێنەیەکی چارەخوازێک ببینن کە د. گۆران نزیکی ساڵێک لەمەو پێش نەشتەرگەری بۆ کردووە، لە وێنەکاندا دەتوانن وێنەی ناو کلینیک ببینن پێش نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری بە مانگێک و بە ساڵێک. هەروەها دەتوانن چەند وێنەیەک ببینن کە لە ژووری نەشتەرگەریدا گیراون پێش و پاش نەشتەرگەرییەکە.



٧، ئەیلول
٢٠٢٤
ژاوەژاوی گوێ نەخۆشیەکە کە بەهۆیەوە چارەخواز گوێی لە هەندێک دەنگ دەبێت کە کەسانی دەوروبەری گوێیان لێی نییە و تا ئێستا نەخۆشییەکە چارەسەرێکی تەواوی نییە. د. گۆران لطیف عمر، پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و نەشتەرگەری سەر و مل لە خەستەخانەی ڕۆیاڵ توێژینەوەیەکی تازەی لەگەڵ تیمێکی ئیتاڵی کردووە بۆ دانانی چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە.

١٩، ئاب
٢٠٢٤
گۆشتی زیادەی گوێ (کۆلیستیاتۆما) یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی گوێ کە زۆرجار پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە. نەخۆشییەکە چەندین هۆکاری هەیە و چەندین ماکی هەیە، لەوانەش کەم بوونەوەی بیستن و دەرچوونی کێم. د. گۆران باشترین جۆری نەشتەرگەری ئەنجام دەدات بەتازەترین ئامێرەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە

١٩، ئاب
٢٠٢٤
نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت چەندین شێوەی هەیە، ئەم شێوانەش بەپێی جۆری لووتی چارەخوازان دیاری دەکرێت. بەڵام هەموو جۆرەکانی ئەم نەشتەرگەرییە دەبێت بە لووتێکی سروشتی کۆتایی پێبێت، لووتێک کە هەم لەگەڵ دەم و چاودا بگونجێت و هەم کێشەی هەناسەدانی نەبێت. بۆ ئەمەش د. گۆران چەندین گۆشەی دەم و چاو بەکاردێنێت، تا لووتەکە لەگەڵ بەشەکانی دیکەی دەم و چاودا بگونجێت، وە ئەمەش وادەکات خۆی لە خۆیدا هیچ چارەخوازێک لە چارەخوازێکی دیکە نەچێت. لەم وێنەیەدا ئەم چارەخوازە شێوەی لووتی ناڕێکە یان (کڕوکد) ئەمەش بەمانای ئەوەی کە لووتەکە لەسەر خەتێکی ڕێک نەهاتووەتە خوارەوە بە دەموچاودا. بۆیە د. گۆران نەشتەرگەریەکی ئەنجامداوە کە هەم خواریەکەی نەهێڵێت و هەم شێوازێکی سروشتی بداتێ.

١٢، ئاب
٢٠٢٤
د. گۆران ٤ توێژینەوەی کردووە لەسەر گۆشتی زیادەی لووت و جیوبەکان، لە یەکێکیاندا، دکتۆر گۆران توانیویەتی ٩ توێژینەوەی نێودەوڵەتی کۆبکاتەوە، کە ١٢٧٩ چارەخوازیان لەخۆگرتووە و دەریخستووە کە بە پشکنینێکی خوێنی باو دەتوانرێت بزانرێت بەچ ڕێژەیەک ئەو چارەخوازەی حەساسیەت و گۆشتی زیادەی لووت و جیووبەکانی هەیە چانسی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی هەیە دوای نەشتەرگەری. لە توێژینەوەکانی کەدا، کە بەشێک بووە لە تێزی دکتۆرای سێییەمی، د. گۆران چەند پۆلێنکردنێکی داهێناوە بۆ گۆشتی زیادەی لووت و جیووبەکان، کە تێیدا دەتوانێت بزانێت چ جۆرە نەشتەرگەرییەک بۆ چارەخوازەکە گوونجاوە بەپێی قورسی نەخۆشییەکەی.

٥، ئاب
٢٠٢٤
د. گۆران تەکنیکێکی تازەی داهێناوە لە نەشتەرگەری گوێدا، لەم تەکنیکەدا د. گۆران کڕکڕاگەی گوێ بەکاردێنێت بۆ دووبارە دروستکردنەوەی سیستەمی دەنگ گەیاندنی گوێ.
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی نەخۆشی گۆشتی زیادەی گوێچکەوە تووشی داخورانی ئێسکۆکەکانی گوێی ناوەڕاست بوون.

٢٤، تەموز
٢٠٢٤
د. گۆران خەڵاتکرا بە بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن گۆڤاری ئۆنکۆلۆجی لێتەرز (گۆڤاری نەخۆشی شێرپەنجە)، سەربە پەخشەری بەناوبانگی یۆنانی (سپاندیدۆس) بۆ یارمەتیدانی گۆڤارەکە لە پێداچونەوەی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن پزیشکە نێودەوڵەتیەکان دەکرێن بۆ ئەو گۆڤارە، وەک ڕەخنەگرێکی زانستی بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەکانی سەر و مل.

١٦، تەموز
٢٠٢٤
د. گۆران بەشداری کردووە لە نوسینی کتێبێک بەناوی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت لە وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست
کتێبەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ چەندین دکتۆر و پرۆفیسۆری ئیتاڵی و ئیسپانی و پورتوغالی و تورکدا نووسراوە و لە یەکێک لە باشترین پەخشەرە پزیشکییە نێودەوڵەتیەکان بڵاوکراوەتە بەناوی (سپرینگەر)
بەشی یەکەمی کتێبەکە لەلایەن د. گۆران و چەند توێژەرێکی دیکە نووسراوە بەناوی شێوە و فەرمانی لووت وە لەم بەشەدا باسی چەند بابەتێک کراوە، لەوانە، توێکاری بەشی ناوەوە و دەرەوەی لووت، کاریگەری ڕەگەز و نەژاد لەسەر شێوازی لووت، بابەتی جوانی سەردەم و پەیوەندی لەگەڵ جوانکاری لووت وە چاوەڕوانی نەخۆش بۆ جوانکاری و ڕێککاری لووت

٩، تەموز
٢٠٢٤
ئەم وێنانە نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت بۆ نەخۆشێک پیشان دەدەن، لەم نەشتەرگەریەدا تەکنیکێک بەکارهاتووە بەناوی (Extracorporeal) بە مانای لەدەرەوەی جەستە، وە تێیدا کڕکڕاگەکانی لووت لێدەکرێنەوە و لەدەرەوەی جەستە ڕێکدەکرێنەوە و دواتر لەسەر بناغەکەیان دادەنرێن.
تەکنیکەکە زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە لووتیان شێواویەکی زۆری هەیە بەهۆی هۆکاری بۆماوەی یان زەبری دەرەکی، وە جگە لەوەی تەکنیکێکی قورسە و کاتێکی زیاتری دەوێت، ئەنجامەکەی لووتێکی ڕێک و بێکێشەیە.

٢، تەموز
٢٠٢٤
د. گۆران لە ئێستادا کار لەسەر تەکنیکێکی تازەی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت دەکات، کە بەهۆیەوە بەشی پێشەوەی لووت (سەری لووت) بەشێوازێکی جوان ڕێک دەکرێتەوە و بەتەواوی پاڵپشت دەکرێت، بەشێوازێک کە دوای نەشتەرگەری شۆڕنەبێتەوە

٢٩، حوزەیران
٢٠٢٤
ئەم وێنانە یەکێک لە تازەترین نەشتەرگەریەکانی د. گۆران پیشان دەدەن بۆ نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت، لە نەشتەرگەریەکەدا تەکنیکێکی تازە بەکارهاتووە بۆ بەرزکردنەوەی پێشی لووت. ئەم تەکنیکە بۆ ئەو کەسانەیە کە کۆڵەکەی لووتیان ناڕێکە. وێنەکانی لای چەپ پێش نەشتەرگەری و وێنەکانی لای ڕاست دوای نەشتەرگەرین.

١١، حوزەیران
٢٠٢٤
ئەم وێنەیە تازەترین بڵاوکراوەی د. گۆران پیشان دەدات، کە لە یەکێک لە گۆڤارە فەرەنسییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. بڵاوکراوکە دەربارەی وردترین بەشە بایۆلۆجی و پزیشکییەکانی هەوکردنی لووت و گیرفانەکانی لووتە وە تیایدا باسی هۆکاری دووبارە دروستبوونی گۆشتی زیایە دەکات لە لووت و گیرفانەکانی لووت دوای نەشتەرگەری. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی بڵاوکراوەکە.
٤، حوزەیران
٢٠٢٤
لەم وێنانەدا یەکێک لە نەشتەرگەریەکانی ئەم هەفتەیەی ڕێککردن و جوانکاری لووت دەبینین کە د. گۆران ئەنجامی داوە. وێنەکانی لای چەپ پێش نەشتەرگەری و وێنەکانی لای ڕاست دوای نەشتەرگەرین. لە بەراوردکردنیاندا وردی و تەکنیکی نەشتەرگەریەکە بەتەواوی دەردەکەون.

٢٨، ئایار
٢٠٢٤
لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا، د. گۆران بووە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای سێییەمی لە بواری نەشتەرگەری لووت و نەشتەرگەری ژێر کاسەی سەر لە زانکۆی تۆر ڤێرگاتا، لە ڕۆما، ئیتاڵیا. پرۆگرامەکە ناوی (ئەندازیاری شانەکان و مۆدێل و تەکنەلۆژیا زیندەزانییەکان بۆ پەرەدان بە کردەوەکانی لەش) بوو و لە ١ی مایسی ٢٠١٩ دەستی پێکرد و لە ١ی مایسی ٢٠٢٤ کۆتای هات. پرۆگرامەکە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر ستیفانۆ دی گیرۆلامۆ بوو وە بەرهەمەکەی ٣ توێژینەوەی ڕەسەن بوو لەو بوارانەی باس کران.

٢١، ئایار
٢٠٢٤
یەکێک لە چالاکییە نوێکانی د. گۆران توێژینەوەیەکە لەسەر چارەسەری کۆبوونەوەی هەوا لە کەلەیی سەردا بە ناوبین، کە لە یەکێک لە گۆڤارە پزیشکییە جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە لەلایەن چەند توێژەرێکی ئەندەنووسیەوە بەراوردی پێکراوە لەگەڵ تەکنیکێکی دیکە، کە بەهۆیەوە، د. گۆران لە گۆڤارێکی پزیشکی دیکەدا بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامی ئەنجامی توێژینەوەکەی داوەتەوە.
١٤، ئایار
٢٠٢٤
یەکێک لە داهێنانە نوێکانی د. گۆران بریتیە لە تەکنیکێکی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری لووت، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لووتیان شێواوە. تەکنیکەکە ناوی (تەکنیکی پردی سلینگ)ە. وردەکاری و لێهاتووی ئەم تەکنیکە لە تازەترین توێژینەوەکانی د. گۆراندا بەردەستە، کە لەیەکێک لە باشترین گۆڤارەکانی پزیشکی نەشتەرگەریدا بڵاوکراوەتەوە.